فاروق جمیل كریم
پوخته
ئامانجى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشنابوونه به ڕه‌گه‌زه بونیادییهكانى ئینفۆگرافیك له ماڵپه‌رى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشنابوونه به ڕه‌گه‌زه بونیادییهكانى ئینفۆگرافیك له ماڵپه‌رى كه‌ناڵه ئاسمانییه عیراقییه‌كاندا. سامپڵهكهشى پێكهاتووه له هه‌ردوو ماڵپه‌رى (كوردستان24)و (ئه‌لسومه‌رییه) كه زۆرترین بایه‌خیان به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئینفۆگرافیك داوه. توێژه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتاكانو شیكاركردنیان، پشتى به فۆرمى شیكاریى ناوهڕۆك به‌ستووه بۆ سامپڵێكى ئه‌نقه‌ستى (85) به‌رهه‌مى ئینفۆگرافیك كه له‌ماوه‌ى (3) مانگى سه‌ره‌تاى نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 2٠21دا له ماڵپه‌ڕى هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه. له‌كۆتاییدا توێژه‌ر به‌كۆمه‌ڵێك ئه‌نجام گه‌یشتووه، دیارترینیان: هیچكام له دوو ماڵپه‌ره‌كه به‌پێى پلان كاریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى ئینفۆگرافیك نه‌كردووه. هیچكام له دوو ماڵپه‌ره‌كه نه‌یانتوانیوه ته‌واوى ڕه‌گه‌زه بینراوه‌كان به‌كاربهێنن له بونیادى ئینفۆگرافیكدا. هه‌ردوو ماڵپه‌ر بایه‌خى به‌رچاویان داوه به ڕه‌گه‌زه بونیادییه نوسراوه‌كان، جگه له ڕه‌گه‌زى (ڕێژه سهدییهكان) كه ماڵپه‌ره عه‌ره‌بییه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتى پێ نه‌به‌ستووه. كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كه زۆرترین بایه‌خى به ره‌گه‌زى میوزیك داوه به ڕێژه‌ى (96.15%) كه وه‌ك جێگره‌وه‌ى ده‌نگى بێژه‌ر، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه دوو ڕه‌گه‌زى بیستراوى جیاوازن‌و هه‌ریه‌كه‌ش ئهركو كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماڵپه‌رى كه‌ناڵه كوردییه‌كه به‌ته‌واوه‌تى ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ى پشتگوێ خستووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارى نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها هیچكام له دوو ماڵپه‌ره‌كه پشتیان به (لێدوان‌و كارتێكه‌ره ده‌نگییه‌كان) نه‌به‌ستووه.